بەرگری سوریا: ئۆپراسیۆنێكمان دژ بە قاچاغچێتی كردن بە مرۆڤ ئەنجامدا

جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 194

راچڵەكین-

وەزارەتی بەرگریی سوریا بڵاویكردەوە، لە دەریای ناوەڕاست ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی دژ بە قاچاغچێتی كردن بە مرۆڤ ئەنجامداوە.

وەزارەتی بەرگریی سوریا لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆر بەلەمی قاچاغچیاندا گیراوە و، ڕێگریی لە هەوڵی كۆچی نایاسایی گیراوە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، پاش شەڕ و پێكدادانێكی چەند كاتژمێری توانراوە ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانەی قاچاغچێتی بە مرۆڤەوە دەكەن دەستگیر بكرێن و، دەستبەسەر بڕێك چەك و تەقەمەنیشدا بگیرێت.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیاندراوەكەدا باس لەوە كراوە، ئۆپەراسیۆنەكە بە هەماهەنگیی لەگەڵ یەكە نێودەوڵەتییەكان ئەنجامدراوە و، هەوڵە ئەمنییەكانیش پێداگرانە درێژەیان دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن