ئیستانبوڵ.. تەقە لە نزیك كونسوڵخانەی ئیسرائیل دەكرێت

جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 198

راچڵەكین -

هێزە ئەمنییەكانی توركیا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەنزیك كونسوڵخانەی ئیسرائیل لەشاری ئیستانبوڵ، بە چەكی جۆری دەمانچە تەقەی كردبوو.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ هەینی، رووداوێكی تەقەكردن لەنزیك بینای كونسوڵخانەی ئیسرائیل لەشاری ئیستانبوڵ روویدا و دەستبەجێ تەقەكەرەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا.

بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، تۆمەتبارەكە بە دەمانچەوە لە كونسوڵخانەی ئیسرائیل نزیكبووەتەوەو پێنج فیشەكی بە ئاسماندا تەقاندووەو دروشمی ناڕەزاییشی لەدژی ئیسرائیل وتووە.

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە ناوی (ب.ك)ەو تەمەنی 56 ساڵە، حەوت پێشینەی تاوانی جۆراوجۆری هەیە، لەوانەش پەلاماردانی هاووڵاتیانی مەدەنی و هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن