هەشت كەس لەبیرێكدا خنكان

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 597


راچڵەكین-

لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی كوردستان ، هەشت كەس لەبیرێكی ئاوی كشتوكاڵیدا خنكان.

ئەمڕۆ شەممە 10ی ئایاری 2025 موراد ناسری، قائیمقامی كۆیەشت بەمیدیاكانی ئێرانی راگەیاندووە، هەشت كەس كە خزم و ناسیاوی یەكدی بوون لەبیرێكی ئاودا بەهۆی نەمانی ئۆكسجینی پێویست خنكاون.

رووداوەكە لە شارۆچكەی كونانی سەربەشاری كۆیەشت-ی پارێزگای لوڕستان روویداوە، بەجۆرێك سەرەتا كەسێك چووەتە ناو بیرەكە بۆ چاككردنی ترومپایەكی لەكاركەوتوو، بەڵام نەگەڕاوەتەوە، ئەوانی تر كەلەوێ بوون بەدوای یەكدا رۆیشتوون بۆ بەهاناوە چوونی كەسانی پێش خۆیان، لەئاكامدا هەشت كەس لەناو بیرەكەدا خنكاون.

قائیمقامی كۆیەش دەڵێت لەئێستادا تەرمی هەر هەشت كەسەكە لەلایەن تیمی تایبەت لەناو بیرەكە دەرهێنراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن