رەوتی هەڵوێست یەكەم كۆنفرانسی خۆی لەسلێمانی دەبەستێت

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 117


راچڵەكین-

رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لەدوای دروستبوونی یەكەم كۆنفرانسی خۆی لەشاری سلێمانی دەبەستێت.

ئەمڕۆ شەممە 10ی ئایاری 2025 رەوتی هەڵوێست بەبەشداری نزیكەی 300 ئەندام، یەكەم كۆنفرانسی خۆی لەشاری سلێمانی بەست.

رێبوار كەریم مەحمود، وتەبێژی كۆنفرانسەكە بەمیدیاكانی راگەیاند، وەك رەوتی هەڵوێست بڕیاریانداوە ساڵانە كۆنفرانسێك ببەستن بۆ هەڵسەنگاندنی چالاكیيەكانی ساڵی رابردوویان و دانانی پلانی ساڵی داهاتووی رەوتەكە.

وتیشی:" لەم كۆنفرانسەدا گوێ لە پێشنیاری هاوهەڵوێستان و میوانەكان دەگرن بۆ ئەوەی بیكەنە پلانێك بۆ كاری ساڵی داهاتوویان."

رێبوار كەریم، ئەوەشی روونكردەوە، لەم كۆنفرانسەدا گفتوگۆ لەسەر پێشنیاری یەك لیستی نێوان لایەنەكانی دەرەوەی یەكێتی و پارتی، دەكرێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن