ڕۆناڵدۆ چوار مەرجی بۆ مانەوە لەگەڵ نەسڕ دادەنێت

وەرزش

10/05/2025     ژمارەی بینراو 253

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی، کاپتنی یانەی نەسر چەند مەرجێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە "جیهانییەکە" لە ماوەی داهاتوودا داناوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە "دۆن" لە ئاستی تیپەکە بێزارە و بیر لەوە دەکاتەوە گرێبەستەکەی درێژ نەکاتەوە کە مانگی داهاتوو کۆتایی دێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی عەکازی سعوودی، ڕۆناڵدۆ چوار مەرجی بۆ مانەوەی لەگەڵ یانەی نەسڕ داناوە، دیارترینیان دەرکردنی ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری ئیتاڵییە، کە داواکارییەکە لەم دواییانەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، مەرجەکانی دیکە بریتین لە ڕزگاربوون لە ژمارەیەک یاریزانی ناوخۆیی و بیانی بۆ ئازادکردنی بودجەیەک کە دەگاتە 300 ملیۆن ڕیالی سعودی.

ڕۆناڵدۆ دەیەوێت هەریەک لە ئیمریک لاپۆرت و سێ یاریزانە بەڕازیلییەکەی بێنتۆ و ئەنجێلۆ گابرێل و وێسلی گاسۆف ڕیزەکانی نەسڕ جێبهێڵن، هەروەها سادیۆ مانێ و جۆن دۆران و ئۆتاڤیۆ مۆنتیرۆ و محەمەد سیماکان و مارسێلۆ برۆزۆڤیچ لە یانەکە بمێننەوە.

عەکاز ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆناڵدۆ داوای دوورخستنەوەی فێرناندۆ هیێرۆی بەڕێوەبەری وەرزشی ئیسپانی و دانانی جێگرەوەیەکی کردووە کە توانای ئەوەی هەبێت جیاوازییەکی باش دروست بکات.

نەسڕ بەرگەی وەرزێکی نائومێدکەر دەگرێت، جامی سوپەری دۆڕاند و لە جامی شا و چامپیۆنزلیگی ئاسیا ماڵئاوایی کرد و هەروەها بۆ پلەی چوارەمی خولی سعودی دابەزی و 11 خاڵ لەدوای یانەی ئیتیحادی پێشەنگەوەیە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن