کێشەیەک خەونی ئەنچیلۆتی دەخاتە مەترسییەوە

وەرزش

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 238

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید ڕووبەڕووی قەیرانێک بووەتەوە کە ڕەنگە ڕێگر بێت لە ڕێکەوتن لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل بۆ ڕاهێنەرایەتی بەڕازیل لە مۆندیالی 2026.

ئەنچیلۆتی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ڕێککەوتبوو لە کۆتایی وەرزی ئێستادا ماڵئاوایی بکات، ئەمەش ڕێگەی خۆشکردبوو بۆ ئەوەی دەستبەسەر تیپی سامبا بگرێت.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل بە سەرۆکایەتی ئیدناڵدۆ ڕۆدریگێز، هەوڵدەدات دەستبەجێ دوای یاریی ئیل کلاسیکۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە گرێبەستێک لەگەڵ ئەنچیلۆتی واژۆ بکات، بۆ ئەوەی قەیرانێکی ئەگەری ڕوونەدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆدریگێز ڕووبەڕووی دۆسیەیەکی یاسایی دەبێتەوە کە ڕەنگە هەفتەی داهاتوو ببێتە هۆی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی، لەگەڵ ئەگەری گەڕانەوەی لە 28ی ئایار، بۆیە ئێدناڵدۆ دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەنچیلۆتی دابخات پێش ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەکی کارگێڕی ڕووبدات.

لەبەرامبەردا ڕای گشتی لە بەڕازیل داوای گرێبەستکردن لەگەڵ خۆرخی جیسوسی پورتوگالی دەکات کە ڕاهێنەری پێشووی یانەی هیلالی سعودی بوو.

هاندەرانی سامبا جیسوس بە هەڵبژاردەیەکی تەواو دەزانن، بە لەبەرچاوگرتنی میراتی سەرکەوتووانەی لەگەڵ فلامینگۆ لە خولی بەڕازیلی.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن