تاوەباران لەم ناوچانەی هەرێم دەبارێت

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 332

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە 12-5-2025، ئاسمان لە نێوان هەور و  نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ كەمێك دابارینی تاوەباران و بروسكە لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكوور، لەگەڵ كەمێك بەرزبوونەوەی تۆز خۆڵ لەناوچەكانی باشووری هەرێم.
 
پلەكانی گەرما بەگشتی ( 2-4) پلە نزمدەبێتەوە و لەناوچە شاخاوییەكانیش نزمتر دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەی سێشەممە 13-5-2025، ئاسمان لەزۆربەی كاتەكان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونی تاوەباران و بروسكەی پچڕپچڕ لەناوچە نیمچە شاخاوییەكان، لەناوچە سنوورییەكانیش كاریگەریی زیاتر دەبێت.

پلەكانی گەرما لەزۆربەی ناوچەكان بە ( 3-5 ) پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە و لەناوچە شاخاوییەكان نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.


هەولێر : 30  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆك : 28  پلەی سیلیزی 
كەركوك : 34 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :34 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن