راچڵەكین -
ئەمریكا و چین گەیشتنە لەبارەی پێناسی گومرگییەوە گەیشتنە رێككەوتن و هەردوولا بۆ ماوەی 90 رۆژ بەڕێژەیەكی زۆر پێناسە گومرگییەكان لەسەر كاڵاكانی یەكتر كەمدەكەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەمە 12ی ئایاری 2025، لەچوارچێوەی رێككەوتنی ئەمریكا و چین، ئیدارەی ئەمریكا بڕیاریدا بۆ ماوەی 90 رۆژ باج لە سەر كاڵاكانی چین لە 145%ەوە بۆ 30% كەمبكاتەوە، لە بەرامبەردا چین بڕیاریدا بەهەمان شێوە بۆماوەی 90 رۆژ باجی سەر كاڵاكانی ئەمریكا لە 125%ەوە بۆ 10% كەمبكاتەوە.
ئەم رێككەوتنە لەدوای جەنگێكی قورسی باج دێت لەنێوان ئەمریكا و چین، كە لەماوەكانی رابردوودا هەردوو وڵات رێژەی پێناسی گومرگییان لەسەر كاڵاكانی یەكتر بەرزكردەوە، ئەمەش لەدوای بڕیارێكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هات، كە رایگەیاندبوو لەپێناو رێگریكردن لە داگیركردنی بازاڕەكانی ناوخۆی ئەمریكا لەلایەن چین و ئەورپاوە، پێویستە هەنگاوی جددی بگیرێتەبەر و بەرهەمەكانی ناوخۆی وڵات لەو داگیركارییەی چین بپارێزرێت.