مادۆنا
ڕاچڵه‌كین-
خانمه ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكی" مادۆنا" ئاشكرای كرد توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه ئه‌و ماوه‌یه‌ی له پاریس ی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ماوه‌ته‌وه و ڕونیكردۆته‌وه كه وای هه‌ست كردوه توشی په‌تایه‌كی ئاسایی ئه‌نفلۆنزا بووه له‌و كاته‌دا.
له‌ڕێی پۆستێك كه له‌هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاویكردۆته‌وه مادۆنا نوسیویه‌تی" سوپاس گوزارم چونكه ڕه‌نگه بتوانم ببمه به‌شێك له پاڵپشتی و توێژینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ، له ئێستادا من نه‌خۆش نیم"
ئه‌م خانمه نوسیویه‌تی" 7 هه‌فته به‌ر له ئێستا و ئه‌و كاته‌ی له پاریس بوون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندانی دیكه هه‌مومان پێمان وابوو كه توشی ئه‌نفلۆنزایه‌كی ئاسایی بوین به‌ڵام ئێستا هه‌مومان ته‌ندروستیمان باشه"
مادۆنا باس له‌وه ده‌كات له ئێستادا دژه ته‌نی ڤایرۆسی كۆرۆنا له خوێنی‌دا هه‌یه .