وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی رادەگەیەنێت

کوردستان

29/05/2025     ژمارەی بینراو 636

راچڵەكین -

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجامی تاقیكردنەوەی نیشتمانی خولی یەكەمی پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: ئەنجامەكە لە ئەپلیكەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) بەردەستە.

لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكانی وەزارەتی پەروەردە، لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی پۆلی نۆی بنەرەتی دەكەینەوە كەوا لەئیستادا ئەنجامی تاقیكردنەوەی نیشتمانی خولی یەكەمی  ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ئەپلیكەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی كارپێكردنی Android و IOS بەردەستە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن