کیمیچ: دەمانتوانی بە شەش خولەک سێ گۆڵ لە فەرەنسا بکەین

وەرزش

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 248

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

جۆشوا کیمیچ کاپتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لێدوانێکی لەسەر دۆڕاندنی تیپەکەی دا کە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە یاری پلە سێی خولی نەتەوەکانی ئەوروپادا بە ئەنجامی 2-0 بەفەرەنسا دۆڕان.

کیمیچ دوای یارییەکە وتی: بە سەیرکردنی گێمی یەکەم، دەبوو دوای شەش خولەکی یەکەم بە ئەنجامی 3-0 پێشبکەوین، دواتر بە ئەنجامی 1-0 بۆ تیمی بەرامبەر کۆتاییمان بە تایمی یەکەم هێنا.

وتیشی، لە سەرەتاوە سەبرمان لەدەستدا و لە گێمی دووەمیشدا ڕێکخستنەوەی خۆمان لەدەستدا، یەک لەدوای یەک بە هێرشی پێچەوانە گورزمان لێدرا، هەڵەیەکی زۆرمان کرد و ئەوەی فەرەنسییەکان دەیانویست ئێمە پێمان بەخشین، ئەگەر سەیری گێمی یەکەم بکەیت، بۆت دەردەکەوێت کە فەرەنسا لەسەرەتادا ئارەزووی بردنەوەی نەبووە، دواتر بەجۆرێک لە جۆرەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

سەبارەت بە دۆڕاندنی دوو یاری لەسەریەک بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ٢٠٢٣ەوە، کیمیچ وتی: ناتوانیت بەراورد بە بەرامبەرەکانمان بکەیت، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە نەمسا و تورکیا دۆڕاین، بێگومان ئەوپەڕی ڕێزمان بۆیان هەیە.

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: زۆر باسمان لە یاری یەکەم کرد، پێموایە ئەمڕۆ لە گێمی یەکەمدا تواناکانمان نیشان دا و توانای کاردانەوەمان هەیە، بە سادەیی لەبەردەم گۆڵدا بەس باش نەبووین، بە گشتی ناتوانین بەو ئاسانییە سەبرمان لەدەست بدەین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن