راچڵەكین -
هێزەكانی دژەتیرۆر لە هەڵمەتێكی كێوماڵكردندا لەسنووری گەرمیان، دەتیان بەسەر چەند حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعشدا گرت.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان و لەناوبردنی هەر مەترسییەكی تیرۆر و تۆقاندن، هێزەكانی دژەتیرۆر بە هاوبەشی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێكخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش)، هەڵمەتێكی كێوماڵكردنی چڕیان لە سنووری گەرمیان ئەنجامدا بۆ لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستان.
وەك لە راگەیەندراوكەدا هاتووە، لە هەڵمەتەكەدا توانرا چەند حەشارگەیەك كە بەكاردەهات لەلایەن ئەو گروپانەوە، دەستیان بەسەردابگیرێت و پاكبكرێنەوە و ژمارەیەك كەرەستە و پێداویستیش كە بەكاریاندەهێنا دەستی بەسەردا بگیرێت.