راچڵەكین-
لەسەیرانگایەكی هەرێمی كوردستان، داغڵبوون و هاتوچۆكردنی ماتۆڕسكیلی تۆمارنەكراو قەدەغە دەكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی حوزەیرانی 2025 رائید كۆسرەت عەبدوڵا، لێپرسراوی راگەیاندنی هاتوچۆی دوكان رایگەیاند:" لە دەروازەی شارۆچكەی دوكانەوە مەفرەزەكانی ھاتووچۆ رێگری لە داغڵبوونی ماتۆڕسكیلی تۆمار نەكراو و ئەو ماتۆڕسكیلانەش دەكەن كە شۆفێرەكانیان مۆڵەتییان نییە."
ئاماژەی بەوەشكرد ھەندێك لە گەشتیارە عەرەبەكان و ھاونیشتمانییان بە ماتۆڕسكیل ھاتونەتە ناوچە گەشتیارییەكان و رێگەیان پێدراوە، چونكە كەرەستەی خۆپارێزییان بەكارھێناوە و ماتۆڕسكیلەكانیان تۆماركراوە و شۆفێرەكانیش مۆڵەتی شۆفێریكردنی ماتۆڕسكیلیان ھەیە."