راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاوتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان و شۆفێران لەداخستنی شەقامێكی سەرەكی ئاگادار دەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بەهۆی كاركردن لەشەقامی (بابان)، لەكاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی حوزەیرانی 2025 شەقامی سەرەكی تاسڵوجە لەپردی تاسڵوجەوە تاوەكو كۆتایی بازارەكە بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا دادەخرێت و شۆفێران دەتوانن شەقامی تاسڵوجەی كۆن بەكاربهێنن."