ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئارسناڵ هێشتا لە هەموو دەرگاکان دەدات بۆ دەستەبەرکردنی گرێبەستە پێویستەکان بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی تیپەکە بۆ وەرزی داهاتوو.
لەنێو ئەو گرێبەستانەدا کە ئارسیناڵ لەم دواییانەدا دەستیکردووە بە گرنگیدان پێیان دەیەوێت یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس کینان یڵدز کە چەند یانەیەک هەوڵی گواستنەوەی دەدەن بباتە ڕیزەکانییەوە، بەڵام بیانکۆنێری ڕێگەی پێنادات بە ئاسانی بڕوات.
ڕۆژنامەی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، ئارسیناڵ هەوڵدەدات ئەستێرە تورکەکە ڕازی بکات پەیوەندی بە یانەکەیەوە بکات، بەڵام یۆڤانتۆس بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕێڕەوی ئەوان دەگرێت.