راچڵەكین -
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە رادەگەیەنێت كە دوای ئەوەی لە شوقەیەكدا هێرشیكردبووە سەر هاووڵاتییەك و بڕێك پارەی لێ بردبوو، بەرەو هەولێر هەڵات و بەهاوكاری هێزەكانی پۆلیسی ئەو شارەوە دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە تۆمەتبارێك لە شوقەكەی خۆیدا هێرشیكردووەتە سەری و لێیداوەو پارەكانی بردووە، لێكۆڵینەوەو بەدواداچون لەڕووداوەكە دەستیپێكرد و توانرا شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بكرێت، كە پاش ڕووداوەكە بەرەو شاری هەولێر هەڵاتبوو بەنیاز بووە بچێتە وڵاتی توركیا.
لە راگەیەندراوەكەدتا ئاماژە بەوەكراوە، دوای گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بە هاوكاری هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، توانرا تۆمەتبارەكە لەشاری هەولێر دەستگیربكرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (أ، م، م) لەدایكبووی 1995، بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.