مۆساد نەخشەی بەئامانجگرتنی فەرماندە سەربازی و ئەمنییەكانی ئێران بڵاودەكاتەوە

جیهان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 592

راچڵەكین-

دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد) نەخشەی كەسایەتییە دیارەكانی دامەزراوەی ئەمنی ئێرانی بڵاوكردەوە كە كراونەتە ئامانجی هێرشەكانی سوپای ئەو ولاتە لەتاران-ی پایتەخت.

نەخشەكە كەلەلایەن میدیاكانی ئیسرائیل بڵاوكراوەتەوە، دیارترین بەرپرسە سەربازی و ئەمنییەكانی ئێرانی لەخۆگرتووە لەسەرویانەوە، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران، عەلی ئەكبەر ئەحمەدیان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هەن.

 



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن