ڕاچڵەکین سپۆرت -
یانەی ڕیڤەرپلێتی ئەرجەنتینی نهێنییەکی سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە گواستنەوەی فرانکۆ ماسترانتۆنۆ بۆ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ئاشکرا کرد.
ماستانتونۆ بە فەرمی بووە یاریزانی یانەی لۆس بلانکۆس و لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا دوای گەیشتنی بە تەمەنی 18 ساڵی پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە دەکات.
میدیا جۆراوجۆرەکانی ئیسپانیا باسیان لە تێچووی گرێبەستەکە کردووە، کە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ بووە، ئەو بڕە پارەیەی ئەو یاریزانە لە مەرجی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیڤەر پلێتدا هەبووە، بەڵام یانە ئەرجەنتینییەکە لە پێگەی فەرمی خۆیدا ژمارەیەکی زۆر زیاتری ئاشکرا کردووە، کە ڕیال مەدرید بە یاریزانەکەی داوە.
یانە ئەرجەنتینییەکە بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستەکە زیاتر لە 72 ملیۆن دۆلار (نزیکەی 63 ملیۆن یۆرۆ)ی لەسەر ڕیال مەدرید کەوتووە، ئەمەش بووەتە گەورەترین گواستنەوە لە مێژووی تۆپی پێی ئەرجەنتینیدا.
ڕیڤەر پلێت 45 ملیۆن یۆرۆی پاک لەم گرێبەستە وەردەگرێت، گەنجینەی ئیسپانیا 11.8 ملیۆن یۆرۆ لە یانەکە وەردەگرێت، ئەمە جگە لە 1.4 ملیۆن یۆرۆ بۆ یەکێتی یاریزانان، هەروەها 900 هەزار یۆرۆی زیادە.
ڕیال مەدرید بەپێی یاسای ژمارە 510ی ساڵی 2023 3.6 ملیۆن یۆرۆ دەدات و نیو ملیۆن یۆرۆی تریش خەرجی زیادە دەکات، کە ڕیڤەر پلێت ئاشکرای نەکردووە.