راچڵەكین-
سەرۆكی ئەمریكا بەپەلە كۆبوونەوەی گروپی 7 لەكەندا جێهێشت و گەڕایەوە واشنتۆن.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 17ی حوزەیرانی 2025 دۆناڵد ترەمپ، كۆبوونەوەكانی گروپی 7ی جێهێشت، لەكاتێكدا كۆبوونەوەی گروپەكە رۆژێكی ماوە.
پێشتر ئیمانوێل ماكرۆن-ی سەرۆكی فەڕەنسا رایگەیاندبوو، ترەمپ بەمەبەستی كاركردن بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و ئێران گەڕاوەتەوە واشنتۆن.
بەڵام دۆناڵد ترەمپ، لەوەڵامی لێدوانەكەی ماكرۆن رایگەیاند، بابەتەكە زۆر لەئاگربەست گەورەترەو ماكرۆن ئاگادار نییە من بۆچی گەڕاومەتەوە واشنتۆن.