راچڵەكین-
لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكانی سەر بەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێـت، لەهەفتەی داهاتوەوە، تاقیكردنەوەكان لە قوتابخانە حكومی و ناحكومییە (خۆماڵیەكان و نێودەوڵەتیەكان ) دەستپێدەكەنەوە.
بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كە ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان بڵاویكردووەتەوە، تاقیكردنەوەكان بەمشێوەیە دەبێت:
ئەوەش روونكراوەتەوە، تاقیكردنەوەكانی پۆلە ناكۆتاكان لە پۆلی 4 ی بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی حكومی و ناحكومی - سیستمی وەزارەتی پەروەردە- ( خولی دووەم) ، لە 21 ی حوزەیران تا 6ی تەمموزی 2025 دەبێت.
هاوكات قوتابخانە حكومی و ناحكومیە (خۆماڵیەكان و نێودەوڵەتیەكان ) بەگوێرەی ئەو خشتەیەی قوتابخانە دایدەنێت لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیكردنەوەكان دەستپێدەكەنەوە .