ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان دەوەستێت

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 353

راچڵەكین - 

وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوەكان، سبەینێ لەكاتژمێر (٦:٣٠) تاوەكو كاتژمێر (٧:٤٥)ی بەیانی هێڵەكانی ئینتەرنێت و هەموو جۆرە نامەیەكی (MMS) دەوەستێت.

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیارە سبەینێ یەكشەممە ٢٢-٦-٢٠٢٥ تاقیكردنەوەكان دەست پێبكەنەوە بەو هۆیەوە لە كاتژمێر (٦:٣٠)ی بەیانی تاوەكو كاتژمێر (٧:٤٥)ی بەیانی ئینتەرنێت لە تەواوی هەرێمی كوردستان دەوەستێت.

ئەو شوێنانەی كە دیاریكراون كە پێویستە لە هەموو حاڵەتێكدا خزمەتگوزاری ئینتەرنێتیان هەبێت،  بریتین لە:

١- سەنتەری زانیاری هەژماری من، لە گەڕەكی (٣٢)ی پارك.

٢- سەرجەم ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە (ATM).

٣- سەرجەم بانكەكان.

٤- فڕۆكەخانەكانی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی.

٥- داتا سەنتەری (پرۆژەی ڕوناكی) و (پێوەری زیرەك).

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ئاماژەی بەوەكردووە، ئامانج لەبڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، ساڵانە لەسەر داوای فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمە بۆ رێگریكردن لە دیاردەی گزی (غش) یان هەر هەوڵێكی دیكەی نایاسایی لەكاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكاندا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن