راچڵەكین -
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان روو لە بەرزبوونەوە دەكات و ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی تەمووزی 2025، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان، بە 67 دۆلارو 18 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، لەكاتێكدا دوێنێ بە 66 دۆلارو 47 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس لە 64 دۆلارو 80 سەنتەوە بۆ 65 دۆلارو 50 سەنت بەرزبووەوە.