فاتی هۆکاری شکستی خۆی لە بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

وەرزش

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 239

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەنسۆ فاتی، یاریزانە نوێیەکەی مۆناکۆ، باسی لە نەبوونی سەرکەوتن و بەردەوامی خۆی کرد لەگەڵ بەرشەلۆنە دوای ڕۆیشتنی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.

فاتی وەرزی 2023-2024 بەشێوەی خواستن لەگەڵ برایتۆن لە ئینگلتەرا بەسەر بردووە، وەرزی ڕابردوو گەڕایەوە ئیسپانیا، ئێستاش بە خواستن بۆ مۆناکۆ یاری دەکاتەوە.

فاتی لە ژێر دەستی هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی بە شێوەیەکی بەردەوام یاری نەدەکرد، بۆیە بڕیاریدا یانە کەتەلۆنییەکە جێبهێڵێت.

فاتی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕایگەیاندووە، زۆر سوپاس بۆ بەرشەلۆنە و پێم وایە گۆڕانکاری بۆمن باشتر دەبێت، ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی مۆناکۆ یاری دەکەم.

ئەو یاریزانە ڕوونیشیکردەوە کە نازانێت بەتەواوی لە بارسێلۆنا کەمی لە چیدا هەبووە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت. هەوڵی دەدا لە باشترین ئاستی خۆیدا ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، بەڵام ئەوەی بەسەریدا هات هەندێکجار لە دەرەوەی کۆنترۆڵی خۆی بوو. ئەو پێی وایە جارێکی تر چێژ لە یاریکردن وەردەگرێتەوە.

فاتی ئاماژەی بەوەدا کە کاتەکانی لە برایتۆن زۆر باش بووە، سەرەڕای ئەوەی هەندێک کەس بیری لێدەکەنەوە. سەرەتا بە باشی دەستیپێکرد، بەڵام تووشی پێکانێک بوو کە کاریگەری لەسەر بەردەوامییەکەی دروستکرد. هیوادارە لە مۆناکۆ شتەکان جیاواز بن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن