ترەمپ: پوتین دەیەوێت بەردەوام بێت لەسەر كوشتنی خەڵك

جیهان

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 179

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا بێزاری و نیگەرانی خۆی نیشاندا لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ هاوتا رووسییەكەیداو ووتی:" پوتین دەیەوێـت بەردەوام بێت لەسەر كوشتنی خەڵك."

دۆناڵد ترەمپ، لەناو فڕۆكە سەرۆكایەتییەكەیی و لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان ووتی:" دۆخێكی قورسە.. پێو ووتن زۆر بێزارم لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لەگەڵ سەرۆك پوتین ئەنجاممدا، دەیەویـَ تا كۆتایی بەردەوام بێت و خەڵك بكوژێت، ئەوەش كارێكی باش نییە."

ترەمپ وتیشی، لەگەڵ پوتن باسی لە سزاكانیش كردووە كە زۆر نزیكە بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێندرێت. وەك ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا قسەی كردووەو باسی لەئەگەری رەوانەكردنی مووشەكی پاتریۆت-ی  بۆ ئەو وڵاتە كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن