پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی یاریی نێوان بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان

وەرزش

17 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 150

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 7 بە کاتی کوردستان، لە نێو یاریگای مێرسیدس بێنز لە شاری ئەتلانتا - جۆرجیا لە ئەمریکا لە قۆناغی 8ی جامی جیهانی یانەکان یاریی لوتکە لە نێوان هەردوو یانەی بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان بەڕێوەدەچێت.

هەردوو یانە 14 جار لە مێژوودا ڕووبەڕووی یەکبوونەتەوە و هەموو یارییەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بووە، 8 جار بایرن میونشن سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لەبەرامبەردا پاریس 6 جار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، باڤارییەکان 19 گۆڵیان کردوووە و پاریس 15 گۆڵیان لە بایرن کردووە.

لەکۆتا 4 یارییدا بایرن میونشن سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و کۆتا یارییش لە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی ڕابردوو بوو و باڤارییەکان بە گۆڵێکی بێ وەڵام کۆتاییان بە یارییەکە هێنا.

بەپێی ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی پێکهاتەی هەردوو یانەکە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

پاریس سانجێرمان: دۆنارۆما ، حەکیمی ، مارکینیۆس ، پاچۆ ، مێندێز ، ڕۆیز ، نیڤێس ، ڤیتینها ، کڤاراسخیلیا ، بارکۆلا ، دێمبلی.

 

بایرن میونشن: نۆیەر ، ستانیسیچ ، ئۆپامیکانۆ ، تاه ، لایمەر ، گۆرێسکا ، کیمیچ ، مۆسیالا ، ئۆلیسییە ، کۆمان ، هاری کەین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن