ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 9 بڵاودەكرێتەوە

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 184

راچڵەكین -

وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاودەكاتەوەو وادەی پەڵپگرتنیش ئاشكرا دەكات.

لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە "ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی پۆلی نۆی بنەرەتی دەكەینەوە كەوا لەئیستادا ئەنجامی تاقیكردنەوەی نیشتمانی خولی دووەم  ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ئەپلیكەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی كارپێكردنی Android و IOS بەردەستە".

تێبینی 1 : كار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتكراوی ئەپڵیكەیشنەكە بكەن.
 
تێبینی 2 : خوێندكار دەتوانێت لە قوتابخانەكان فۆڕمی پەڵپ پڕبكاتەوە لە ڕێكەوتی ٦ی۷ی۲۰۲٥ تاكو كۆتایی دەوامی فەرمی فەرمانگەكان ڕێكەوتی ۹ی۷ی۲۰۲٥.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن