گەنمی ماوەی جوتیارانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان وەردەگیرێت

کوردستان

20 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 284

راچڵەكین-

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندیی دا لەسەر وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران بەپێی ئەو بڕەگەنمەی كە ماوە لە كوردستان.

مەرجەكانی وەرگرتنی گەنمی ماوە لەجووتیاران:

*دەبێت بە پێی تایبەتمەندییەكانی عیراقی بێت.
* بۆ هەر تەنێكی گەنمی پلە یەك نرخەكەی 550 هەزار دینار.
* بۆ گەنمی پلە دوو بۆ هەر تەنێك بڕی 525 هەزار دینار دیاری كراوە.
* پێویسته جوتیار پشتگیریی بنكەی كشتوكاڵی و بڕی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆكان پێ بێت و بڕی گەنمی وەرنەگیراویش تۆمار كرابێت.
* پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمەكە لە ماوەی (یەك مانگ) دەبێت، لە رێكەوتی 15/7/2025 دەست پێدەكات، * شایستە داراییەكانی جوتیاران لە ماوەی (دوو مانگ) دەبێت لە رێكەوتی وەرگرتنی گەنمەكە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن