راچڵەكین-
شاندێكی دەمپارتی بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان-ی رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە دەچنە زیندانی ئیمڕاڵی.
شاندەكەی دەمپارتی پێكهاتووە لە پەروین بوڵدان، میدحەد سانجار و پارێزەر ئۆزگور فایەق ئەرۆل.
چاوەڕێ دەكرێت شاندەكە پەیامی ئۆجەلان، لەبارەی قۆناغی یەكەمی چەكدانانی گەریلاكانی پەكەكە لەگەڵ خۆیاندا بهێننەوەو دواتر بڵاوی بكەنەوە.
وابڕیارە لەم هەفتەیەدا، گروپێكی گەریلاكانی پەكەكە كەلەنێوان 20-30 گەریلا دەبێت لەسنووری ئیدارەی راپەڕین، لەمەراسیمێكدا چەك دابنێن وەك نیشاندانی نیازپاكی لەپرۆسەی ئاشتی لەگەڵ توركیا.