ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق ئاشكرا كرا

عێراق

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 494


راچڵەكین-

هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق لەشاری بەغداد كۆبوونەوەو لەسەر چەند خاڵێكی رێككەوتن، بەڵام هیچیان پەیوەندیان بەهەرێمی كوردستانەوە نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە 8ی تەمووزی 2025 هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق ( سەرۆككۆمار، سەركۆوەزیران و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران) لەكۆشكی بەغداد كۆبوونەوە.

وەك لەراگەیەندراوی دوای كۆبوونەوەكەدا هاتووە، لایەنەكانی كۆبوونەوەكە دوای تاوتوێكردنی چەند دۆسێیەك لەوانە بارودۆخی ناوچەكەو گۆڕانكارییە ئەمنییەكان، ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و دۆسێی خۆر عەبدوڵا، لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن.

بەگوێرەی راگەیەندراوی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق بێت، كێشەكانی هەولێرو بەغداد و دۆسێی هەناردەی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەبارەوە نەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن