راچڵەكین-
نوێنەرێكی كورد لەئەنجوومەنی نوێنەراین عیراق هەواڵێك رەتدەكاتەوە كە بەناوی ئەوەوە بڵاوكراوەتەوە كەگوایە ستایشی خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانی سیادەی كردبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی تەمووزی 2025 كاروان یاروەیس لەڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" پەیجێكی نەناسراو بەناوی (من دیالی) لێدوانێكی بەناوی بەندەوە بڵاوكردۆتەوە كە تێدا گوایە وەسفی خەمیس خەنجەرم كردوە بەتایبەتی لە پیلانی بە قەزاكردنی قەرەتەپە و رۆڵی لە دیالە."
یاروەیس دەڵێت:" هەموولایەك ئاگادار دەكەمەوە نە لێدوانم داوە و نەك لەژیانمدا سەرسام بووم بە خەمیس خەنجەر.ئەو پەیجە ئەم قسانەیان بەناوی بەندەوە هەڵبەستوەو بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن بەكاری دێنن، دڵنیایان دەكەمەوە رووبەروی لێپرسینەوەی یاساییان دەكەمەوە."