راچڵەكین-
دیما كچێكی كوردی ئێزدییەو دوای 13 ساڵ لە رفاندنی لەلایەن چەكدارانی داعش، دواجار بەخانەوادەكەی شاد دەبێتەوە.
دیما ئەمین ساڵح ئەو كاتەی لەلایەن داعشەوە رفێندراوە تەمەنی 11 ساڵان بووە، ئێستا كەتەمەنی گەیشتووەتە 24 ساڵ دواجار لەدێوەزمەی داعش رزگاركراو گەیشتەوە كۆمەڵگەی شاریا لە پارێزگای دھۆك و بەكەسوكاری شاد بووەوە.
دیما كە قۆناغی هەرزەكاریی دوور لە خێزانەكەی بەسەر بردووە، بە گەڕانەوەی بۆ نێو خێزانەكەی، دەرفەتێكی نوێی بۆ دەستپێكردنەوەی ژیان بەدەست ھێناوە.
كەسوكارەكەی ماوەی ١١ ساڵە چاوەڕوانیی گەڕانەوەی دیما بوون و هیوای بینینەوەی كچەكەیان لە دڵدا هەر بە زیندوویی مابووەوە تا ئەو كاتەی مانگی رابردوو هەردوولایان بەیەكتر شادبوونەوە.