وێنە.. ئەرشیف
راچڵەكین -
هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەركردایەتی ئەمریكا، بە ئامانجی بەهێزكردنی بنكە سەربازییەكانی، كاروانێكی دیكەی سەربازیی رەوانەی رۆژئاوای كردستان دەكات.
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 8-7-2025، كاروانێكی سەربازیی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە هەرێمی كوردستانەوە لەڕێی دەروازەی سنووری رەبیعە، گەیشتە رۆژئاوای كوردستان، كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)یە.
كاروانە سەربازییەكە لە 17 بارهەڵگر پێكهاتبوو، كە جگە لە چەك و تەقەمەنی و زرێپۆش، كەلوپەلی دیكەی سەربازیشی باركردبوو، ئامانج لە ناردنی كاروانە سەربازییەكەش، بەهێزكردنی پێگە سەربازییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە لە رۆژئاوای كوردستان، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی هاوپەیمانان لەگەڵ هەسەدە دژ بە چەكدارنی داعش لەناوچەكە، كە لەماوەكانی رابردوودا كردەوە تیرۆریستییەكانیان زیادیكردووە.