ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاودەكرێتەوە

کوردستان

19 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 466

راچڵەكین -

وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی خولی یەكەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: ئەنجامەكان لە ئەپلیكەیشنی "ئی-هەڵسەنگاندن" (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی كارپێكردنی Android و IOS بەردەستە.

لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بڵاویكردەوە، كاتژمێر (١٠)ی ئەمشەو، بەستەرێك (لینكێك) لە پەیجی فەرمیی وەزارەت دادەنرێت بۆ سەیركردنەوەی پەڕەی سۆما (وەڵامەكان)، كە خوێندكار دەتوانێت بە شێوازی دیجیتاڵی وەڵامەكانی خۆی و وەڵامی نموونەییی دروست سەیر بكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، خوێندكار دەتوانێت لە قوتابخانەكان فۆرمی پەڵپ پڕ بكاتەوە، لە ڕێكەوتی ٩/٧/٢٠٢٥ تاكو كۆتاییی دەوامی فەرمیی فەرمانگەكان لە ڕێكەوتی ١٧/٧/٢٠٢٥، بەوردی لە ئەنجامەكان دەكۆڵینەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن