ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ سێشەممە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئاشکرایکرد، یانەی ڕیال مەدرید ئارەزووی ئەوە دەکات یاریزانە بەڕازیلییەکەی ئەندریکی بە خواستن بڕوات، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە ئارەزووی مانەوەی لەگەڵ لۆس بلانکۆس دەکات.
بەگوێرەی ڕادیۆی ئیسپانیا کادینا سێر، یانەی ڕیال مەدرید پێی وایە ئەندریک کە لەم مانگەدا دەبێتە 19 ساڵ، وەک یەدەگ لە پێکهاتەی ڕاهێنەر چابی ئەلۆنسۆ دەمێنێتەوە، هەروەک چۆن لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری پێشووی یانەکە بوو.
ئەندریک بەهۆی چاکبوونەوەی لە پێکان، ناچار بوو لە دوو هەفتەی یەکەمی جامی جیهانی یانەکانی ئەمەریکا بەشداری نەکات.
لە ئامادەنەبوونی ئێندرێک، گۆنزالۆ گارسیا ئەستێرەی ئەکادیمیای میرێنگێ هەموو یارییەکان بەشێوەی سەرەکی یاریی کرد و بۆمبی پاڵەوانێتییەکە بوو، لە پێنج یاریدا چوار گۆڵی تۆمارکردووە و یەک ئەسیستیشی کردووە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ گارسیا و کیلیان مباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر و فرانکۆ ماستانتونۆ (کە تا ئێستا پەیوەندی بە یانەکەوە نەکردووە)، وەرزی داهاتوو بەشداری کردنی ئێندرێک زۆر زەحمەت دەبێت.
بەم پێیە یانەی ڕیال مەدرید بەنیازە ئێندریک بەشێوەی خواستن بنێرێتە دەرەوە بۆ ئەوەی هەلی زیاتری پێبدرێت بۆ یاریکردن و گەشەسەندن.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، یانەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا پێشتر ئارەزووی خۆیان بۆ بە خواستنکردنی ئێندریک دەربڕیوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئارەزووی خۆیان نوێکردووەتەوە.