ڕاچڵەکین سپۆرت -
دەنگۆی داهاتووی لیۆنێل مێسی تەمەن 38 ساڵ، ئەستێرەی یانەی ئینتەرمیامی، بە لەبەرچاوگرتنی نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ئێستای، بڵاوبووەتەوە.
زۆرێک لە هەواڵەکان باسیان لە خواستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کردووە کە لە کۆتایی ئەمساڵدا کۆتایی دێت، هەندێکی تریش ئاماژەیان بەوە کردووە کە مێسی ڕوو لە سعودیە دەکات.
پێشتر قسە لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ئەوروپا بۆ یاریکردن بۆ بەرشەلۆنە هەبوو، کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی بەو درێسی بلاوگرانا کۆتایی پێبهێنێت کە ساڵانێکی زۆر لەو یانەیە یاریی کرد.
بەڵام ئیمانوێل پێتی یاریزانی پێشووی فەرەنسی، پاڵەوانی مۆندیالی 1998، گومانی لەم سیناریۆیە دروستکرد.
پێتی یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستە و لە وەرزی 2000/2001 یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە کردووە، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئێسکاپیست مەگەزین وتی: دەنگوێ ئەوە هەیە کە لیۆنێل مێسی بە خواستن بگەرێتەوە بۆ بارسا، بەڵام لامین یامال لەسەر کورسی یەدەگ دانانیشێت، مێسی دەتوانێت وەک هێرشبەر یاری بکات، بەڵام دەزانین خۆی ناتوانێت جوڵەی زۆر بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئایا بەرشەلۆنە دەتوانێت تەنها بە دوو یاریزان کۆنترۆڵی هێڵی ناوەڕاست بکات؟ هەرگیز نابینین مێسی بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە مۆندیالی 2026، پێموایە دوای ئەوە واز لە یاریکردن دەهێنێت.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا پێش مۆندیال مێسی ڕەنگە بە خواستن بخرێتە یانەیەکی دیکەی ئەوروپا، پێتی وتی: پێموایە لە ئەمریکا مامەڵەی تایبەتی بۆ کراوە، کارێکی قورس دەبێت، لەگەڵ ڕۆناڵدۆش هەمان شتە، کێ لە تەمەنی ئەواندا ئەو مووچەیە زۆرە وەردەگرێت؟
لەکۆتاییدا پیتی وتی، بۆ ئەنجامدانی کارەکان پێویستت بە دە یاریزانی ترە، تیپە گەورەکانی ئەوروپا بەو شێوەیە کارناکەن، لە تۆپی پێی مۆدێرنیشدا یاریزانان نەماون کە زۆر بەدەوری خۆیاندا نەجوڵێن، بۆیە کاتەکانی مێسی لە ئەوروپا تەواو بووە.