راچڵەكین -
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، پەڕەی سۆمای هەموو بابەتەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە كە واژۆ و پەنجەمۆری خوێندكارانی لەسەرە.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا داوای لە خوێندكارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی كردووە، لەم لینكە سەیری پەڕەی سۆمای هەموو بابەتەكانی تاقیكردنەوەكان بكەن، كە واژۆ و پەنجەمۆری خوێندكارانی لەسەرە و خۆیان وەڵامەكانیان خستۆتە سەر پەڕەی سۆما.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشكردووە، خوێندكاران لەهەر پرسیارێك هەڵەیان كردبێت بە ڕەنگی سوور دیاریكراوە و وەڵامە راستەكەش كە وەڵامی نمونەییە بۆ هەموو پرسیارەكان دانراوە.