پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 125

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە 9-7-2025، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، كەمێك بەرزدەبێتەوە.

سبەینێ پێنجشەممە 10-7-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، لەنێوان (1-2) پلەی سیلیزی بەرزتر دەبێتەوە.

پلەی گەرمای شارەكانی هەرێم:

هەولێر :  42 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆك :  42  پلەی سیلیزی
كەركوك : 46 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران :  42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان :48  پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن