راچڵەكین-
وتەبێژی پارتی یەكسانیی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، 11ی مانگ لە سنووری پارێزگای سلێمانی وەكو هەنگاوی یەكەم رێوڕەسمی چەكدانانی ژمارەیەك گەریلای پەكەكە بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی تەمووزی 2025 ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی رایگەیاند:" پێویستە لە ماوەی رابردوودا چیمان وتووە جێبەجێ بكرێت، پێویستە گوێ لە ئۆجەلان و دەنگی ئۆجەلان بگیرێت، لاپەڕەیەكی نوێ لە مێژووی توركیا دەنووسینەوە."
ئایشەگوڵ، بە پێویستی دەزانێت هەموو حیزبەكانی توركیا بەرپرسیارێتی هەڵبگرن:"پێویستە مافی كورد لە توركیا گەرەنتی بكرێت، هەموو هەنگاوێكی نوێ بەرپرسیارێتییەكی گرنگە."
وتەبێژی دەم پارتی بەپێویستی زانی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی پەكەكە هەنگاو بنرێت:" دەخوازین لە توركیا ترس و گومانی جیاوازیكردن نەهێڵن."