راچڵەكین-
كۆمەڵی دادگەری كوردستان وادەی بەستنی كۆنگرەی ئەو حزبە ئاشكرا دەكات و دەڵێت، تا ئێستا تەنها عەلی باپیر كاندیدە بۆ سەرۆكی حزبەكە.
ئەمڕۆ یەكشەممە ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٥، مەكتەبی هەڵبژاردنی كۆمەڵ بڵاویكردەوە، هەفتەی داهاتوو كۆنگرەكەیان بەڕێوەدەچێت و تاكو ئێستا تەنها عەلی باپیر كاندیدە بۆ سەرۆكی حزبەكە.
ئەوەش روونكراوەتەوە، بڕیارە لە كۆنگرەكەدا ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرۆك هەڵبژێردرێت.
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان سەرەتا بەناوی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان ساڵی ٢٠٠١ دامەزرا، لەدواهەمین كۆنگرەی خۆیدا ناوەكەی گۆڕی.
كۆمەڵی دادگەری لەسەرەتای دامەزراندییەوە لەلایەن عەلی باپیرەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، تائێستا چوار كۆنگرەی بەستووە، لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق یەك كورسی هەیە و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیشدا سێ كورسی بەدەستهێنا.