راچڵەكین-
بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەم هەفتەیەوە گەشتەكان لە رێگای وشكانی و ئاسمانی بۆ عومرە دەستپێدەكەنەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی تەمووزی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، بەپێی رێنماییەكانی وەرزی عومرەی 2025-2026، ئەو كۆمپانیایانەی بە رەسمی مۆڵەتی كاركردنیان هەیە، دەتوانن رۆژی سێشەممە 15ی مانگ گرێبەستەكانیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئەنجامبدەن و رۆژی چوارشەممە لەرێگای وشكانییەوە دەست بە گەشتەكانی عومرە بكەنەوە."
ئەوەش روونكراوەتەوە:" لە رۆژی هەینی 18ی مانگەوە، كۆمپانیاكان دەتوانن گەشتەكانیان لەرێگای ئاسمانییەوە دەستپێبكەنەوە."
بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان داوا لە كۆمپانیاكانی بەرنامەفرۆشی عومرە دەكات، لە رۆژی سێشەممەدا سەردانیان بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی تەندەر و لە هەمان بەرواری گەشتەكاندا ئەوانیش دەست بە گەشتەكانیان بكەنەوە.
پێویستە كۆمپانیاكان سەرجەم پێویستییەكانی گرێبەست لەگەڵ خۆیاندا ببەن بۆئەوەی مامەڵەكانیان بۆ تەواو بكرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەكە داوا لە هاووڵاتیان دەكات، داوا لەو كۆمپانیایانە بكەن كە لە رێگەیانەوە گەشتی عومرە دەكەن، مۆڵەتی رەسمی كۆمپانیاكانیان پشان بدەن، ئەگەر مۆڵەتی رەسمیان لە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە وەرنەگرتبوو گەشتیان لەگەڵدا ئەنجام نەدەن.
ئەوەش هاتووە، بەڕێوەبەرایەتییەكە مۆڵەتی كاركردن بەشێوەی تابلۆی هەڵواسین دەدات بە كۆمپانیاكان بۆ ئەوەی هەڵی بواسن و لەبەرچاودا بێت.