كارەبای نیشتمانی لە هەڵەبجە دەبڕێت

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 173

راچڵەكین -

بەهۆی جێبەجێكردنی پرۆژەی رووناكییەوە، ماوەی زیاتر لە چوار رۆژ كارەبای نیشتمانیی لە هەڵەبجە دەربڕدرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 13-7-2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای پارێزگای هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی جێبەجێكردنی پرۆژەی رووناكییەوە، ماوەی زیاتر لە چوار رۆژ و رۆژانە حەوت كاتژمێر، كارەبای نیشتمانیی دەربڕدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رۆژی 15 تا 19ی ئەم مانگە، رۆژانە لە كاتژمێر 5ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ، سەرجەم فیدەری كارەباكان رادەگیرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن