بەهۆی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە دەیان سەر ئاژەڵ لەناوچوون

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 229

راچڵەكین -

لەسنووری ناحیەی بێتواتەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین، ئاگر لە تەویلەیەك كەوتەوە بەهۆیەوە دەیان سەر ئاژەڵ سووتان.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی راپەڕین، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 13-7-2025، لە گوندی بەڕۆژەی سەر بە ناحیەی بێتواتە، ئاگر لە تەویلەیەك كەوتەوەو بەهۆیەوە 80 سەر گیسك و 40 مریشك و 20 قەل، سووتان و هەموویان مرداربوونەوە.

بەرگری شارستانیی راپەڕین هۆكاری رووداوەكەی بۆ درستبوونی شۆرتی كارەبا گەڕاندەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ئەوەی تەواوی ئاگرەكەی ناو تەویلەكە كۆتایی پێدێت، ئەوكات پەیوەندی بە تیمەكانی بنكەی بەرگری شارستانی سەروچاوەوە دەكەن، لەكاتی گەیشتنی تیمەكەش، تەنها بەشێكی ئاگرەكە لە دەرەوەی تەویلەكە مابوو، كە توانییان كۆنترۆڵی بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن