بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دەكەن

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 326

بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی/ ئەرشیف


راچڵەكین-

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەهاوینەهەواری پیرمام كۆدەبنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تەمووزی 2025 یەكێتی نیشتمانی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەهاوینەهەواری پیرمام بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی كۆببنەوە.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە، لەكۆبوونەوەكەدا یەك هەڵوێستی لە بەغداد، پرسی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كێشەی موچە و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن