راچڵەكین-
كۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی عیراق تایبەت بە داوایەك بۆ دەركردنی فەرمان سالاری لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بۆ رۆژی 28ی تەمووز دواخرا.
پێشتر دادگای فیدراڵی عیراق بڵاویكدربوەوە، رۆژی دووشەممە 14ی تەمووز دادگا لەسەر داوای هەریەك لە ( رەمەزان عەبدولڕەحمان و كاروان ئەحمەد) كۆدەبێتەوە بۆ:
1- گەرەنتیكردنی خەرجكردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراق بەبێ رەچاوكردنی كێشەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەبارەی شیكردنەوەی یاسای بودجەی گشتی یان هەر هۆكارێكی تر.
2- دەركردنی فەرمان سالاریەك كە تیایدا وەزارەتی دارایی عیراق بەخەرجكردنی دەستبەجێی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، كەسوكاری شەهیدان و سوودمەندبووانی چاودێری كۆمەڵایەتی لەهەرێمی كوردستان پابەند بكات، تا یەكلاكردنەوەی ئەم سكاڵایە.