راچڵەكین-
كۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە كوردستان (ئەپیكۆر) بەمەرج ئامادەیی نیشاندەدات بۆ دەستپێكردنەوەی دەستبەجێی هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی بۆری نەوتی عیراق توركیا.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تەمووزی 2025 ئەپیكۆر لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بەخۆشحاڵییەوە، دانوستانەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق چڕتر بووەتەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن، بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عیراق- توركیاوە."
وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، كۆمپانیاكانی ئەندامی ئەپیكۆرو نوێنەری كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی دیكەی نەوت، كە لە هەرێمی كوردستانی عیراق چالاكن، بەشدارییان لە كۆبونەوەیەكدا كرد لە 12ی تەمموزی 2025 لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق، تیایدا ئامادەییان دەربڕی بۆ دەستبەجێ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عیراق_توركیاوە:"دوای ئەنجامدانی رێككەوتنێكی پابەندكەر، كە دڵنیایی بدات بە پارەدانی هەناردەكردنی نەوت و بەجۆرێك گونجاوبێت لەگەڵ مەرجە گرێبەستییە هەنوكەیی و یاساییەكانی كۆمپانیاكان، هەروەها چارەسەركردنی پاشەكەوتی پارە دواكەوتووەكانی كۆمپانیاكان."
ئەپیكۆردا دەڵێت هاتووە:" پێویستە هەموو پارەدانەكان بە خێرایی و شەفافانە بدرێن، بەجۆرێك كە لەلایەن كۆمپانیاكان و حكومەتی هەرێمەوە قبوڵكراو بێت، بەكاش یان لە ڕێگەی گواستنەوەی پشكی شایستەیان لە نەوت ئەنجام بدرێت."