كەی پلەكانی گەرما دادەبەزن؟

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 200


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ دوو شەممە 14-07-2025 ئاسمان بەگشتی  لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.  

سبەی سێ شەممە 15-07-2025 ئاسمان نیمچە هەور دەبیت، لەكاتەكانی شەو ئەگەری كەمیك نمە بارانی پچر پچر هەیە لەناوچە سنووریەكانی رۆژهەڵات. پلەكانی گەرما   كەمێك نزم دەبێتەوە بە (1-2 ) پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ وەك لەخوارەوە ئاماژەی پێكراوە:

هەولێر :  45 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆك :  44  پلەی سیلیزی
كەركوك : 46 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران :  42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان :47  پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن