ژمارەی كوژراوانی شەڕوپێكادانەكانی سوەیدا بۆ سەروو 60 كەس بەرزبوونەوە

جیهان

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 188


راچڵەكین-

ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی بارگرژییەكانی شاری سوەیدا كوژراون گەیشتە 64 كەس، هاوكات ژمارەی برینداران گەیشتنە سەروو 125 كەس.

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تەمووزی 2025  رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆكی روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ  رایگەیاند بەهۆی شەڕو ئاڵۆزییەكانەوە لانی كەم 64 كەس تائێستا كوژراون و زیاتر لە 125ی تر برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەكان، شەڕو پێكادانەكان كاتێك سەریانهەڵداوە كە ئێوارەی رۆژی شەممەی رابردوو گەنجێكی دروز لەسەر رێگای دیمەشق - سوەیدا، لەلایەن گرووپێكی دەشتەكییەكانەوە رفێنراوەو دوای ئەوەی پارەو ئۆتۆمبێلەكەی لێدەسێنرێت و پاش سوكایەتی پێكردن ئازاد دەكرێت، لەكاردانەوەی ئەو رەفتارەشدا، دروزەكان هەوڵی دەستگیركردن و رفاندنی ئەندامانی هێزە دەشتەكییەكانیان داو لە ئەنجامدا شەڕ سەریهەڵدا.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن