یەكێتی و پارتی لەبارەی مووچە راگەیەندراوێكی هاوبەش بڵاودەكەنەوە

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 489

راچڵەكین -

مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی ناوەڕۆكی كۆبوونەوە هاوبەشەكەیان بڵاودەكەنەوەو رایدەگەیەنن: هاوڕابووین هەموو هەوڵەكان چڕبكرێتەوە بۆ چارەسەری كێشەو دابینكردنی مووچەو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، كە ئەمڕۆ دووشەممە لە پیرمام، بە بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی كۆبوونەوە، لە راگەیەندراوە هاوبەشەكەیاندا ئاماژەیان بەوەشكردووە، بەشێكی كۆبوونەوەكە تەرخانكرابوو بۆ زیاتر پتەوكردنەوەی پەیوەندی نێوان هەردوولا بۆئەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەكان تێپەڕێنن و پارێزگاریی لە قەوارەی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتەكانی بكەن.

دەقی راگەیەندراوەكە:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن