پێکهاتەی نموونەیی جامی جیهانی یانەکان بڵاوکرایەوە

وەرزش

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 171

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

تۆڕی دازن کە پەخشی یارییەکانی جامی جیهانی دەکرد، پێکهاتەی نموونەیی جامەکەی بڵاوکردەوە یاسین بونۆی گۆڵپارێزی هیلالی سعودی کە یانەکەی نەگەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە بە باشترین گۆڵپارێزی خولەکە دەستنیشانکرد.

هیلال لەقۆناغی 8ی جامی جیهانی یانەکان بە ئەنجامی 2-1 بە یانەی فلۆمینێنسی بەڕازیلی دۆڕا و ماڵئاوایی کرد.

پێکهاتەی نموونەیی جامی جیهانی یانەکان بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:

 

گۆڵپارێز : یاسین بونو

هێڵی بەرگری: ئەشرەف حەکیمی و مارکینیۆس لە یانەی پاریس سانجێرمان، تیاگۆ سیلڤا لە فلۆمینێنسی ، مارک کۆکۆرێا لە چێڵسی.

هێڵی ناوەند: کول پاڵمەر و ئینزۆ فیرناندێز لە چێڵسی، ڤیتینیا لە پاریس.

هێڵی هێرشبەر: پیدرۆ نیتۆ لە چێلسی ، جۆن ئاریاس لە فلۆمینێنسی، گۆنزالۆ گارسیا لە ڕیال مەدرید.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن