راچڵەكین -
دژەتیرۆری هەولێر زانیاری لەبارەی هێرشەكەی ئەمشەو بۆ سەر كێڵگەی نەوتی خورمەڵە ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: هێرشەكە بە دوو درۆن ئەنجامدراوەو زیانی گیانیشی بەدواوە نەبووە.
دژەتیرۆری هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو لە كاتژمێرەكانی 20:20 و 20:25، لە كێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر كەوتنە خوارەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، درۆنەكان هیچ زیانێكی گیانییان نەبووە.